Loading...
Larger font
Smaller font
Copy
Print
Contents
  • Results
  • Related
  • Featured
No results found for: "".
  • Weighted Relevancy
  • Content Sequence
  • Relevancy
  • Earliest First
  • Latest First
    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents

    ٤ - دان پێدانان

    “ئەوەی گوناهی داپۆشێ سەرناکەوێ و دەرناچێت، بەڵام ئەوەی دانی پێدا نێت و وازی لێ بهێنێت ڕەحمی پێدەکرێت” (پەند ٢٨: ١٣)،.KB 27.1

    ئەو مەرجانەی کە خودا دای دەنێت بۆ بە دەست هێنانی ڕەحمەت و لێخۆش بوونی، ئاسان و داد پەروەر و سادەیە، لە پێناوی لێ بوردنی گوناهماندا خودا داوای کارێکمان لێ ناکات کە تووشی ناڕەحەتی بین، داوای گەشتی دوورمان لێ ناکات کە ژیانمان دووچاری ناڕەحەتی بکات بۆ چوونە حەج و سەر مەزاری، ئەمرمان پێ ناکات ئازاری گیان و نەفسی خۆمان بدەین بەرانبەر لێ بوردن و پاک کردنەوەی گوناهەمان. خودا تەنها داوای ئەوەمان لێدەکات کە بەڕاستی دان بە گوناهی خۆماندا بنێین و دەستی لێ هەڵگرین تا ڕەحمەت و لێ بوردنی ئەومان پێ بگات . KB 27.2

    یاقوبی پێغەمبەر دەڵێ “لای یەکتر دان بە گوناهەکانتاندا بنێن، لە پێناوی یەکتردا نوێژ بکەن و بپاڕێنەوە تا چاکبنەوە” (یاقوب ٥: ١٦)، با لەبەر دەم خودا دان بەهەڵەی خۆماندا بنێین، چونکە هەر ئەو دەتوانێت بمان بەخشێت، هەروەها با بۆ یەکتر دان بە هەڵەی خۆماندا بنێن، ئەگەر هەڵە یان خراپەیەکت کردووە بەرانبەر بە هاوڕێت یەن دراوسێت، فەرمانی سەرشانتە کە دان بە چەوتی خۆتدا بنێیت، هەروەها ئەرکی ئەویشە کە لێت ببورێت، پاشان پێویستە بپاڕێتەوە کە خودا بتبەخشێت، چونکە ئەو کەسەی کە تۆ دڵت بریندار کردووە موڵکی خودایە، ئەگەر زیانت لێ دا تۆ گوناهت کردووە دژ بە خودا کە دروست کەرمانە . دوای دان پێدانان بە گوناه کێشەکە دەبرێتە بەردەم ناوبژیکەری ڕاستی، گەورەترین سەرۆکی کە هەنە ئەو “لە هەموو ڕوویەکەوە وەکو ئێمە تاقی کراوەتەوە، و بێ گوناهە” کەوا “پشتگیر و ئاگادارمانە لە لاوازیدا” وە دەتوانی لە هەموو لە کەیەکی گوناه پاکمان بکاتەوە (عیبرایەکان ٤: ١٥). KB 27.3

    ئەو کەسانەی گیانیان مل کەچی خودا نەکردووە دانیان بەگوناهەکانیاندا نەناوە، هێشتا یەکەم مەرجی وەرگرتنی ڕەحمەتی خودایان قوبوڵ نەکردووە، ئەگەر ئێمە لە کانگای دڵمانەوە دان بە گوناهەکانماندا نەنێن، بە دڵێکی پاک و بەڕاستی لە هەڵەکانمان نەدوێین، وە بە چاویکی سەرزەنشت و خراپەوە سەیری گوناه نەکەین، مانای ئەوەی ئێمە هەرگیز بە ڕاستی داوای بەخشینی گوناهمان نەکردووە، ئەگەر داوامان نەکردبێت هەرگیز ئاشتی و ڕەحمەتی خودا نابینین . هیچ هۆیەک نییە کە لە بەخشینی گناه و ڕەحمەتی خودا بێبەشمان بکات جگە لە وەی کە خۆمان ئارەزوومەند نین سەردانەوێنین لە بەردەم خودا و گوێڕایەڵی ووشەی ڕاست بین. خودای گەورە لەم بارەیەوە بە ئاشکرا بۆی ڕوون کردووینەوە کە دان پێدانان بە گوناهەکانمان چ لە دڵی خوتدا بە تەنها یان بە ئاشکرابێت، پێویستە لە کانگای دڵەوە دەربچێت و دەربڕینی ئەو ئازاردانە بێت، نابێ بە زۆر لە زمانی گوناهکار بکێشێتە دەرێ یان هەر قسە و ووشەی بە تاڵ بێت بە بێ ئەوەی هەست بە زۆری گوناهی خۆو و نەفرەت کردن و پەشیمانی بکات. دان پێدانانی ڕاست و دروست بە گوناهدا کە بەرەو ڕێگای ڕەحمەت و بەخشینی میهرەبانی بێ پایانی خودا دەچێ، ئەوەیە کە لە ناخی دەروون و و کانگای دڵەوە دەردەچێت، هەر وەک داود دەڵێ “خودا لە دڵ شکاوانەوە نزیکە، و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕووحی پەشیمانیان هەیە” (سروود ٣٤: ١٨).KB 28.1

    دان پێدانانی ڕاستی هەمیشە ڕێگا و سیفەت و ناو و نیشانی دیاری کراوی خۆی هەیە، مامەڵەی خۆی هەیە، مامەڵە و کارکردنە بۆ سەلماندنی گوناهێکی دیاریکراو، ڕەنگە سروشتی گوناهەکە لە و جۆرە بێت کە دەبێ تەنها ببرێتە بەردەم خودا یان ڕەنگە لە و جۆرە گوناهانە بێت کە ڕاست نییە دانیان پێدا بنرێت لای ئەو کەسانەی کە بەهۆیانەوە تووشی زیان و چەرمەسەری هاتوون، یان لە وانەیە سیفەتێکی گشتییان هەبێت ئەو کاتە دەبێ دان پێدانانەکە گشتی بێت. بەڵام تەواوی دان پێدانان دەبێ دیاری کرابێت، وە پەیوەندی بە سروشت و بابەتی ئەو گوناهانەوە هەبێت کە کردومانن و دانیان پێدا دەنێن.KB 28.2

    لە سەردەمی سامۆئیل ئیسرائیلیەکان لە ڕێی خودا لایان دا، لە ئەنجامی تووشی زیان و ناڕەحەتی بوون، لەبەر ئەوەی باوەڕیان بە خودا نەمابوو، بە چاوی گومانەوە سەیری توانای خودایان دەکرد کە بیان پارێزێ و بەرگری لە بوونیان بکات، ڕوویان وەرگێڕا لە خودای فەرمان ڕەوای جیهان کە هەموو کارێکی بە دەستە، ئارەزوویان کرد کە پادشای خۆیان هەبێت وەک میللەتانی دراوسێیان، ئاشتی و ئاسوودەییان نەدی تا ڕوویان نەکردە بەر دەرگای ڕەحمەتی خودا، و بە سامۆنیل یان ووت “ئێمە بەدییەکی ترمان خستە سەر گوناهمان کە داخوازی پادشای خۆمان کرد .” (سامۆنیل ١٢: ١٩)، سپڵەیی و پێ نەزانین بوو کە تووشی ئازار و ناڕەحەتی کردن و لە خودا دای بڕین.KB 29.1

    دانپێدانان لە لایەن خوداوە قبووڵ ناکرێت ئەگەر تۆبە و خۆ چاککردنی دڵسۆزانەی لەگەڵ دا نەبێت، پێویستە بڕیاری گۆڕینی ژیان بدرێت، هەر کارێکی خراپی دژ بە خودا دەبێ بخریتە کەنار و سەرزەنشت بکرێت ئەمەش دێتە دی لە ئەنجامی دان پێدانان و پەشیمانییەکی ڕاست لە سەر گوناه. بەڵام ئەو کارە چاک و خێرانەی کە دەبێ خۆمان بیکەین، بە ڕوون و ئاشکرا خراوەتە بەردەممان “خۆتان بشۆن و خۆتان پاک کەنەوە ، بەدکاریەکانتان لە بەرچام لابەن، واز لە کاری خراپ بێنن فێربن کاری چاکە بکەن، بە دوای ڕاست و دادپەروەریدا بگەڕێن، ستەم لێکراوان ڕزگار کەن، ڕەحم بکەن بە هەتیوان، بێوەژنان بپارێزن” (ئەشعیا ١: ١٦، ١٧) “ئەگەر بەدکارێک بارمتەکەی بداتەوە، ئەوەی دزیویەتی بیگەڕێنێتەوە، بە دڵەوە ڕێگای یاسای ژیان بگرێت دوور لە بەدکاری و گوناه، بێگومان دەژی و نامرێ.” (حەزقێل ٣٣: ١٥) ، پۆڵس لە کاری تۆبە دەدوێ و دەڵێ “سەیر کەن ئەو غەمبارییەی لە خوداوە هات، چی لە ئێوەدا دروست کردووە، چ پەرۆشییەک، چ حەزێک بۆ داد پەروەری! بەمانە ئێوە دەرتان خست لە و شتانە هەمووی بێ تاوانن کە ڕووی داوە” (٢ کۆرنسۆس ٧: ١١).KB 29.2

    کاتێک کە گوناه هەستی ڕەوشت دەکوژێ، گوناهکار والێ دەکات کەم و کووڕیەکانی خۆی نەبینێت، هەست بە زۆری خەتا و گوناهەکانی نەکات کە کردوویەتی تا ئەو ملکەچی هێز و ئامۆژگارییەکانی گیانی پیرۆز نەبێت، گوناهەکانی نابینێت بە تەواوی ، دان پێدانەکانی دوورن لە ڕاستی و دڵسۆزییەوە، بۆ هەر دان نانێک بە گوناهیدا بیانوویەک دەهێنێتەوە و دەڵێ ئەگەر لە و هەل و مەرجە تایبەتی یەدا نەبوایە گوناهەی نەدەکرد کە لە سەری سەرزەنیشت دەکرێت.KB 30.1

    ئادەم و حەوا پاش ئەوەی کە لەبەر ی درەختی قەدەخەکراویان خوارد، هەستیان بەشەرم و ترس کرد، هەر لە سەرەتاوە بیریان لە وە کردەوە کە چۆن بیانوو بۆ گوناهەکەیان بدۆزنەوە، تا لە فەرمانی مردنی ترسناک ڕزگاریان بێت، کاتێک خودا پرسیاری لێکردن دەربارەی گوناهەکەیان، لە وەڵامدا ئادەم بەشێکی خەتاکەی خستە سەر خودا و بەشێکی کەی خستە سەر هاوبەشکەی ووتی “ئەو ژنەی کردت بە هاوسەرم، ئەو بەری درەختەکەی دامێ و من-یش خواردم .” ژنەکەش خەتاکەی خستە سەر مار و ووتی “مارەکە هەڵی فریواندم و من-یش خواردم.” (دروست بوون ٣: ١٢، ١٣). حەوا بۆ بیانوو هێنانەوە لە سەر گوناهەی کەوتە گلەیی کردن لە خودا و ئەوی کردە هۆی تێکەوتنی هەڵەکەیان، ووتی؛ بۆچی مارت دروست کرد؟ بۆ ڕێگات پێ دا بێتە ناو بەهەشتی عەدەن؟ گیانی خۆپەرستی و خۆ نەجات دان لە دەست لێپرسینەوەی هەڵە و گوناه هەر لە سەرەتاوە دەستکردی شەیتان بووە کە بە باوکی درۆ ناسراوە، لە شەیتانەوە بڵاو بۆوە بۆ هەموو منداڵانی ئادەم و حەوا، ئەم جۆرە دان پێدانانەی گوناه لەگەڵ سرووشتی ڕۆحی خودا ڕێک ناکەون و هەرگیز خودا پێی ڕازی نابێت . بەڵام تۆبەی ڕاست و دروست وا لە مرۆڤ دەکات کە خۆی هەڵگری گوناهی خۆی بێت، وەدانی پێدا بنێت بێ فێڵ و دوو ڕوویی، هەر وەک باجگری هەژار کردی و کە بە خۆیدا ڕانەپەرموو ڕووی بەرز کاتەوە بەرەو ئاسمان، بەڵکوو هاواری کرد و ووتی “خودایە ڕەحم بکە بە منی گوناهکار” ئەو کەسانەی دان بە گوناهی خۆیاندا دەنێن پاکدەبنەوە و ڕزگاریان دەبێ چونکە عیسا بە خوێنی خۆی پاکانە دەکات بۆ پاککردنەوەی هەر گیانێکی تۆبە کار.KB 30.2

    ئەو نمونانەی کە لە ووشەی خودادا هەیە سەبارەت بە ملکەچی لە ئاستی تۆبە کردنی ڕاستەقینەدا، گیانی دان پێدانانی ڕاست و دروستی بێ بڕوو بیانومان بۆ ڕوون دەکاتەوە . بۆ نموونە ؛ پۆڵس هەوڵی پاکانە و خۆپەڕاندنەوەی نەدا بچووکی بکاتەوە، دەڵێ “گەلێک لە قەدیسەکەنم زیندان کرد، دەستورم وەرگرت لە سەرۆکانی کە هەنە، کە دەکوژران منیش دەنگی خۆمم دابوو بۆ کوشتنیان، لە هەر کڵێسەیەکدا بوونایە دوایان دەکەوتم و ناچارم دەکردن بە کفر کردن و جنێودان، ئەو پەڕی توندوتیژیم لەگەڵ دا بەکار دەهێنان، ئازارم دەدان و دەرم دەکردن بۆ شارانی دوور،” (کردەوە ٢٦: ١٠، ١١) بەڵام دوو دڵی نەکرد بڵێ “عیسای مەسیح هات بۆ جیهان تا گوناهکاران ڕزگار بکات کە من یەکەمینیانم” (تیمۆساوس ١: ١٥).KB 30.3

    بەڵێ، بە ملکەچی و تۆبە کردنی ڕاست و دروست، گوناهکار دەتوانێ بڕێک لە خۆشەویستی خودا، و بڕێک لە نرخی گرانی خاچی جەلجەسە پێ بزانێت و ڕێزیان لێ بگرێت، ڕوو دەکاتە خودا وەک کوڕێکی گوێڕایەڵی دان بە هەموو گوناهەکانیدا دەنێت و لە قوڵایی دڵەوە پەشیمانی خۆی پیشان دەدات، چونکە نوسراوە “ئەگەر ئێمە دان بە گوناهەکانماندا بنێن، خودا ئەمین و داد پەروەرە کە لە گوناهمان خۆش دەبێت و لە هەموو هەڵە و ناڕڕاستییەک پاکمان دەکاتەوە” (١ یۆحەننا ١: ٩).KB 30.4

    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents