Loading...
Larger font
Smaller font
Copy
Print
Contents
  • Results
  • Related
  • Featured
No results found for: "".
  • Weighted Relevancy
  • Content Sequence
  • Relevancy
  • Earliest First
  • Latest First
    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents

    ٦ - باوەڕ و پەیڕەوی کردنی

    کاتێک گیانی پیرۆز ویژدانت زیندوو دەکاتەوە، ئەوسا تۆ بڕێک لە بەدی و خراپەی شەڕی گوناه هەست پێ دەکەیت، هێزی گوناه دەبینیت لەگەڵ هەموو تاوان و ماڵ وێرانیەکانی، ئەوسا نەفرەت لە گوناه دەکەیت و ڕقت لێی هەڵدەستێ، هەست دەکەی کە گوناه تۆی لە خودا جیا کردۆتەوە، بە زنجیری کۆیلایەتی هێزی شەڕ و خراپە تۆی بەستۆتەوە. ئەوسا چەند زۆرتر هەوڵ دەدەیت و تێدەکۆشی خۆت ڕزگار بکەیت، زیادتر خۆت بێ دەرەتان و بێ دەسەڵات دەبینیت، هۆ و بەڵگەکانت پاک نین؛ دڵت پاک نییە؛ ژیانت پڕە لە خۆپەرستی و گوناه، ئارەزووی لێخۆش بوون و پاک بوونەوە و ئازادی دەکەیت، دەتەوێ لە هاڕمۆنیدا بیت لەگەڵ خودا، لە و بچیت ئایا لەم کاتەدا دەبێ تۆ چی بکەیت بۆ ئەوەی ئارەزووەکانت بێنە دی؟KB 35.1

    ئەوەی ئۆ پێویستیت پێیەتی ئاشتی یە، لێخۆشبوونی خودای ئاسمانی و ئاشتی خۆشەویستی لە دەروونتدا، کە ناتوانی بە پارە بیکڕیت، بە لێهاتوویی و زانایی دەستگیر نابێ، ناتوانی بە ئەقڵ بیگەیتێ، بە هەوڵ و کۆششی خۆت لە بەدەست هێنانی نائومێد دەبیت، بەڵام خودا بە تۆی دەبەخشێت وەک دیارییەک “بە بێ پارە و بە بێ نرخ”، (ئەشعیا ٥٥: ١)، دیارییەکە بۆ تۆ ئەگەر مەبەستت بێ دەستت کەوێ بەڵام باوەشی بۆ بگرەوە و وەریبگرە، هەروەها دەڵێ “ئەگەر گوناهت ڕەنگی سووری کاڵ بێت سپی دەبێتەوە وەک بەفر، ئەگەر سوور بێت وەک خوری لێدێت” (ئەشعیا ١: ١٨)، “دڵێکی نوێتان دەدەمێ، گیانێکی نوێ دەخەمە دەروونتانەوە” (حەزقیال ٣٦: ٢٦).KB 35.2

    تۆ دانت بە گوناهەکانتدا ناوە و لە دڵتدا دەرت کردوون، بڕیارت داوە کە خۆت بە خودا بسپێریت، ڕوو بکەرە دەرگای خودا و داوای لێبکە گوناهت بشواتەوە و دڵێکی نوێت پێ ببەخشێت، پاشان بڕوا بکە بەوەی کە خودا ئەمەی کرد لەبەر ئەوەی بە ڵێنی دابوو، عیسا کاتێ لە سەر زەوی بوو ئەم دەرسەی فێردەکرد “ئەوی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕتان هەبێت کە وەرتان گرتووە، ئەوا بۆتان دەبێت.” (مەرقۆس ١١: ٢٤)، عیسا ئەو نەخۆشانەی چاککردەوە کە باوەڕیان بە هێزی ئەو هێنابوو، یارمەتی دان لە و شتانەی کە هەستیان پێ دەکرد و دەیان بینی، تا سەرچاوەی ئیلهام و ڕێپیشاندەریان بێت وە ئیمانیان پێی هەبێت بۆ ئەوەی یاریدەدەریان بێت دەربارەی ئەو شتانەی کە ناتوانن بیبینن، ڕابەرییان بکات بۆ بڕوا هێنان بە هێزی لە بن نەهاتووی ئەو لە لێخۆشبوونی گوناه لە چاککردنەوەی پیاوێکی نەخۆشی ئیفلیج دا، عیسا بە شێوەیەکی سادە ووتی “کە بزان ڕۆڵەی مرۆڤ هێزی لێخۆش بوونی هەیە لە سەر زەوی” پاشان بە پیاوە ئیفلیجەکەی ووت “هەستە پێخەفت هەڵگرە و بڕۆماڵەوە” (مەتتا ٩: ٦)، یوحەنای مزگێنی دەر، نووسەری یەکێک لە ئینجیلەکان، سەبارەت بە موعجیزەکانی مەسیح دەڵێ “ئەمانە نوسراون کە ئێوە بڕوا بکەن کە عیسا مەسیحە و ڕۆڵەی خودایە، ئەگەر باوەڕ بهێنن دەتوانن لە ڕێی ناوی ئەوەوە ژیانتان هەبێت.” (یۆحەننا ٢٠: ٣١).KB 36.1

    لە چیرۆکە سادەکانی ئینجیل کە چۆن عیسا نەخۆشی چاک دەکردەوە دەتوانین هەندێک شت فێربین دەربارەی ئەوەی کە چۆن باوەڕ بە توانای ئەو بکەین لە لێخۆشبوونی گوناه. با بگەڕێینەوە سەر داستانی نەخۆشە ئیفلیجە ڕاکشاوەکەی سەر گۆمی بەیت حەسدا، ئەو هەژارە ماندوو بێچارەیەی کەبۆ ماوەی سی و هەشت ساڵ ئیفلیج بوو، کە عیسا پێی ووت “هەستە پێخەفت هەڵگرە و بڕۆ”، ئەگەر پیاوە نەخۆشەکە بیوتایە: (خوداوەند، ئەگەر چاکم بکەیتەوە، من ملکەچی فەرمانەکانت دەبم) بەڵام وای نەوت، چونکە ئەو بڕوای بە قسەی عیسا کرد کە چاک دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ بڕیاری هەڵسانی دا، هەڵسا و ڕۆیشت، چونکە بڕوای بە ووشەکانی مەسیح هێنا و ملکەچی بوو، خودا هێزی دایە و چاک بۆوە .KB 36.2

    تۆش کە گوناهکارێکی، ناتوانی گوناهەکانی ڕابوردووت بژار بکەیت، ناتوانی دڵت بگۆڕی وخۆت پاک بکەیتەوە، بەڵام پەیمانی خودا ئەوەیە کە هەموو ئەوانەت بۆ بکات لە ڕێگەی مەسیحەوە. تۆ بڕوا بەو پەیمانە دەهێنیت، دان بە گوناهەکانتدا دەنێیت، و ەخۆت تسلیم بە خودا دەکەیت، دەتەوێت ملکەچی فەرمانەکانی خودا بیت . هەر کە تۆ بەدڵنیایی ئەم کارانەت ئەنجام داو بڕوات بە پەیمانی خودا هێنا و باوەڕت کرد کە بەخشراویت و دڵت پاک بۆتەوە، خودا پەیمانی خۆی بە کاردەهێنێ، هێزت دەداتێ و چاکدەبیتەوە، هەر بە چەشنەی کە مەسیح هێزی ڕۆیشتنی دا بە پیاوە ئیفلیجەکەی بەیت حەسدا کە کاتێک پیاوەکە باوەڕی هێنا و چاک بۆوە. تۆش چاک دەبیتەوە ئەگەر باوەڕی پێ بکەیت.KB 37.1

    چاوەڕێی مەکە تا هەست بە چاک بوونەوەت دەکەی، بەڵام بڵێ: من باوەڕم هێنا چاک بووم، نا لەبەر ئەوەی کە هەستم پێ کرد بەڵکو و لەبەر ئەوەی خودا بەڵێنی داوە .KB 37.2

    عیسا دەڵێ “ئەوی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕتان هەبێت کە وەرتان گرتووە، ئەوا بۆتان دەبێت،” (مەرقۆس ١١: ٢٤)، بەڵام بۆ ئەم بەڵینە مەرجێک هەیە، ئەویش ئەوەیە کە پاڕانەوە و نوێژ و داواکاری ئێمە دەبێت بە گوێرەی ویستی خودا بێت. خودا دەیەوێت لە گوناه پاکمان بکاتەوە و بمانکات بە منداڵی خۆی، وە توانامان بداتێ بۆ ئەوەی ژیانێکی خاوێن و پیرۆز بژین. ئێمە دەتوانین داوای ئەم بەرەکەتانەی بکەین و باوەڕ بهێنین کە وەریان دەگرین و سوپاسی خودا بکەین کە وەرمان گرتوون. مافی خۆمانە کە بچینە لای مەسیح تا پاکبینەوە، لەبەر دەمی یاسادا بێ شەرم و پەشیمانی ڕابوەستین، “لەبەر ئەوەی ئێستا ئەو کەسانە کە لە عیسای مەسیح دان مەحکوم نابن، ئەوانەی دوای ڕۆح دەکەون نەک دوای لە ش.” (ڕۆما ٨: ١) .KB 37.3

    لە ئێستا بەدواوە ئێوە هی خۆتان نین، کڕاونەتەوە و سەنگین و بەنرخ کراون، “ئەو کڕینەوەیەش بە شتی لە ناوچوو نەبوو وەک زێڕ و زیو، بەڵکو بە خوێنی گران بەها، وەک لە بەرخێکی پاک و بێگەردەوە، کە خوێنی مەسیحە” (١ پەترۆس ١: ١٨، ١٩)، لە ڕێگەی باوەڕهێنان بەخودا ڕوحی قودس لە دڵی تۆدا ژیانێکی نوێ دروست دەکات، دەبێت بە منداڵێکی خێزانی خودا، ئەو تۆی خۆش دەوێت هەر بەو جۆرە کە عیسا کوڕی خۆش دەوێ.KB 37.4

    تۆ کەئێستا خۆت تەسلیم بە عیسا کردووە، پاشەکشێ مەکە و خۆتی لێ دوور مەخەوە، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ بڵێ: “من بۆ مەسیح-م، من خۆم بەو تەسلیم کردووە” داوای لێ بکە لە گیانی خۆیت بداتی و بە ڕحمەتی خۆی بتپارێزیت، هەروەک لە ڕێی خۆ تەسلیم کردن و باوەڕهێنان بووی بە کوڕی، هەروەها تۆی لەودا دەژیت، هەر وەکو پێغمبەر دەڵێ “کە عیسای مەسیح-تان بە خودا قبووڵ کردووە، بەناویدا بڕۆن،” (کۆڵۆس ٢: ٦).KB 38.1

    هەندێک کەس وادەزانن بەرلەوەی بتوانن داخوازی بەرەکەت و ڕەحمەتی خودا بکەن، پێویستە تاقیکردنەوەیەک بدەن و بۆ خودا بیسەلمێنن کە ژیانی خۆیان چاک کردووە. بەڵام هەر ئێستا دەتوانن داوای بەرەکەتی خودا بکەن، ئەوان دەبێ ورەیان لە ڕەحمەت ولە گیانی مەسیح وەرگرتبێت تا یارمەتی لاوازییان بدات کە بتوانن بەرگری لە شەڕی گوناه بکەن . مەسیح حەزدەکات کە ئێمە بچین بۆ لای بەوجۆرەی کە هەین؛ گەناهکار، بێچارە و نیازمەند. ئێمە دەتوانین بە هەموو لاوازی و گەوجایەتی و گوناهکاریمانەوە بچینە لای و بە تۆبەوە لەبەر پێدا بکەوین ، چونکە جێی شانازی مەسیحە کە بە دەستی خۆشەویستی بمانگرێتە باوەشی ڕەحمەتی خۆی و برینەکانمان تیمار بکات و دڵمان پاک بکاتەوە.KB 38.2

    بە هەزاران ڕزگاریان نابێت لەبەر ئەوەی باوەڕناکەن کە مەسیح لە لایەن خۆیەوە لێیان خۆش دەبێت، باوەڕ ناکەن کە خودا مەبەستی ئەوانە لە پەیمانەکانی لێخۆش بوونیدا . مافی هەموو کەسێکە لە وانەی مەرجەکانی بەڵێنی خودایان جێ بەجێ هێناوە بزانن کە خوداوەند لە هەموو گوناهەکانیان خۆش بووە. ئەو گوومانە لە دڵ دەرکەن کە بەڵینەکانی خودا بۆ ئێوە نییە، بۆ هەموو گەوناهبارێکی پەشیمانی تۆبەکەرە. خودا هێز و بەرەکەتی لە مەسیح دا ئامادە کردووە دەیبەخشێ بە هەموو کەسێک کە بڕوای هێناوە بەهۆی فریشتە گوێڕایەڵەکان هیچ کەسێک ئەوەند گوناهکار نییە کە نەتوانێ هێز و پاکی و ڕاستی لە مەسیح دا بدۆزێتەوە، کە بۆ ئەوان مرد . مەسیح چاوەڕوانی ئەوەیە کە گوناهکاران ڕووت بکاتەوە لە جلە پیس و چڵکنەکانیان کە ئاڵوودەی گوناهن، جلی بێگەردی چاکە و ئیمانیان دەکاتە بەر، فەرمانی ژیانیان دەداتێ نەک مردن. خودا ڕەفتارمان لەگەڵ ناکات بەوجۆرەی خەڵکی لەگەڵ یەکتر دەیکەن . بیر و بۆچوونی ئەو، بیر ڕەحمەت و خۆشەویستی و بەزەییە، وەک دەفەرموێت “با بەدکار واز لە ڕێگەی، وە ناڕاست واز لە بیر بهێنێت، با بگەڕێنەوە بۆ لای خودا تۆبە بکەن، خودا ڕەحمیان پێدەکات، چونکە لێبوردنی فراوانە.” وە “وەکو هەور خەتا و گەناهتانم سڕیوەتەوە.” (ئەشعیا ٥٥؛ ٧؛ ٤٤؛ ٢٢).KB 38.3

    خودا دەفەرموێ “من شادنیم بە مەرگی ئێوە، لەبەر ئەوە تۆبە بکەن و بژین” (حەزقیل ١٨: ٣٢)، شەیتان لە سەر پێ و ئامادەیە بەرەکەت و متمانەی پیرۆزی خودامان لێ بشێوێنێت، ئارەزوو دەکات هەموو ترووسکەیەکی هیوا و پرشنگێکی ڕووناکی لە گیانمان بگرێت. بەڵام تۆ پێویستە ماوەی نەدەیتێ ئەم کارانەی بکات، گوێ لە درۆ و دەلەسەکانی مەگرە، بەڵکوو بڵێ: (عیسا بۆ من مرد تا من بژیم، ئەو منی خۆش دەوێت، نایەوێت من بمرم، باوکێکی دڵسۆزم هەیە لە ئاسمان، ئەگەر چی خراپەم کرد بەرانبەر بە خۆشەویستی ئەو و بەرەکەتی ئەوم بەفیڕۆدا ) وا دەچم بۆ لای باوکم و دەڵێم؛ (من دژ بە ئاسمان و موڵکی تۆ گوناهم کردووە، من شایانی ئەوە نیم کە بە کوڕی تۆ ناوببرێم، بمکە بە نۆکەرێکی خۆت ...) ئەم پەندە بۆتی ڕوون دەکاتەوە کە چۆن خودا سەرگەردان و ڕێ لێوون بوان قبووڵ دەکات ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ لای “هێشتا ئەو زۆر دوور بوو کە باوک بینی ، بەزەیی پێدا هاتەوە، ڕای کرد، و دەستی کردە ملی و ماچی کرد” (لۆقا ١٥: ١٨، ٢٠).KB 39.1

    چیرۆکی کوڕی وون بوو، بەو هەموو سۆز و ناسکیەوە، هێشتا کورتە لە دەربڕینی بەزەیی لە بن نەهاتووی باوکی ئاسمانی، خودا لە زمانی ئیریمیا پەیامبەریەوە دەفەرموێت “خۆشەویستییەکی هەمیشەیی، تۆم خۆش ویستووە” (ئیرمیا ٣١: ٣)، کاتێ کە گوناهکار هێشتا دوورە لە ماڵی باوک، لە ووڵاتی بێگانە ماڵی ئەو بە فیرۆ دەدات، باوک دڵی بۆی دەسووتێ، هەر ئارەزوویەکی پەشیمانی کە لە دڵی گوناهکاردا دروست دەبێ بۆ گەڕانەوەی ماڵی باوک، ڕاز و نیازی دڵسۆزانەی گیانی خودا لەودا و داواکاری خودایە و لە و کە دڵی باوکی خۆسەویستی بگەڕێتەوە.KB 39.2

    لگەڵ ئەو هەموو بەڵێنە دەوڵەمەندانەی کە ئینجیلی پیرۆز خستویەتیە بەردەستمان، تۆ دەتوانی ڕێ بدەی بە گومان؟ ئایا تۆ دەتوانی باوەڕ بەوە بکەیت کاتێک کە گوناهکارێک ئارەزوودەکات لە گوناهەکانی دەست هەڵگرێ و بگەڕێتەوە، خودا ڕێگری تۆبە و پەشیمانی و گەڕانەوەی دەبێت؟ ئەم جۆرە بیر و بۆ چوونانە فڕێ دە، تێگەیشتنێکی ئاوا لە باوکی ئاسمانی زیانێکی یەکجار زۆر بە گیانت دەگەێنێت. باوکی ئاسمانیمان ڕقی لە گوناهە، نەک لە گوناهکەر . لەبەر ئەوە کە خودا خۆی لە خودی مەسیح دا نیشان دا، تا هەر کەسێک ئارەزووی ڕزگاربوونی هەبێت ڕزگاری بکات، وە ژیانی باختیاری هەمیشەیی هەبێت لە جیهانی مەزنی ئاسماندا . چ زمانێک ناسکتر و بە هێزتر دەتوانێ خۆشەویستی ئەو دەرببڕێت کە دەڵێ “قەت ژنێک دەتوانێت کۆرپەی شیرەخۆرەی خۆی لە بیربکات، یان دەتوانێ بەزەیی و ڕەحمی لە سەر منداڵی ناوسکی نەبێت؟ ئەوان ڕەنگە بتوانن لە بیری بکەن، بەڵام من تۆ لە بیر ناکەم.” (ئەشعیا ٤٩: ١٥).KB 39.3

    سەر هەڵبڕە و بڕوانە، تۆ ئەی ئەوەی کە گومان و ترست هەیە، عیسا زیندووە و دەژی بۆ ئەوەی یاریدە-دەرمان بێت و بۆمان بپاڕێتەوە، سوپاسی خودا بکە کە ڕۆڵەی خۆسەویستی خۆی بە دیاری بەخشی لەبەر تۆ، بپاڕێوە کە مردنی ئەو بۆتۆ بێهوودە نەبووبێت. گیان ئەمڕۆ بانگت دەکات کە بەهەموو دڵتەوە بێیت بۆلای عیسا، داوای چاکە و بەخشین و بەرەکەتی ئەو بکەیت . کاتێ کە تۆ بەڵێنەکانی خودا دەخوێنیتەوە، لە یادت بێ ئەمانە بەزەیی وخۆشەویستییەک دەردەبرن کە وەسف ناکرێت. دڵی گەورەی خۆشەویستی بێ پایانی خودا بە بەزەییەوە لە دەوری گوناهکار وەستاوە “نەجاتی ئیمە لە خوێنی ئەو و بەخشینی گوناهکاری دایە” (ئەفسۆس ١: ٧)، بەڵێ، تەنها بڕوات بەوە هەبێت کە خودا یارمەتیدەرتە، دەیەوێت مرۆڤ هەڵگری ڕەوشتی ئەو بێت . چەند بەدان پێدانانی گوناه و تۆبەوە لێی نزیکبیتەوە، ئەویش ئەوەندە بە ڕەحمەت و لێخۆش بوونەوە لە تۆ نزیک دەبێتەوە. KB 40.1

    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents