Loading...
Larger font
Smaller font
Copy
Print
Contents
  • Results
  • Related
  • Featured
No results found for: "".
  • Weighted Relevancy
  • Content Sequence
  • Relevancy
  • Earliest First
  • Latest First
    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents

    ١٢ - چۆن خۆت لە دەست گومان ڕزگار دەکەیت؟

    گەلێ کەس دووچاری پەرێشانی گومان و دوودڵی دەبن، بە تایبەتی ئەوانەی تازە بڕوایان هێناوە، چونکە لە پەرتووکی پیرۆزدا زۆر ئایەت هەیە کە ناتوانن ڕوونی بکەنەوە و لێی تێبگەن، شەیتان ئەو ئایەتانە بەکاردەهێنێت بۆ لە رزاندن و لەقکردنی بڕوایان بەرامبەر پەرتووکی پیرۆز وەک دەرکەوتن و ئاشکرابوونی خودا. ئەوان دەپرسن (چۆن ڕێگای ڕاست بناسین؟ ئەگەر پەرتوکی پیرۆز بە ڕاستی وشەی خودا بێت، چۆن دەتوانین لە گومان و سەرلێشێوان ڕزگارمان بێت؟)KB 79.1

    خودا هیچ کاتێک داوامان لێناکات باوەڕبهێنین تا بە ئەندازەی پێویست بەڵگەمان نەداتی تا باوەڕمانی لە سەر دروست بکەین. بەڵگە لە سەر، بوونی خودا، خوو ڕەوشتی، و ڕاستگۆیی ووتەکانی، ئەمانە هەموو بە بەڵگەوە چەسپاون کە دەتوانین بگەڕێینەوە بۆی لە کاتی پێویستدا؛ ئەم بەڵگانەش زۆرن. لەگەڵ ئەوەشدا خودا هەرگیز هەبوونی گومانی لە ناو نەبردوە، باوەڕی ئێمە پێویستە لە سەر پایەی بەڵگە و مەدرەک ڕاوەستاوبێت نەک ڕواڵەت و قسە. ئەوانەی دەیانەوێت گومان هەڵبژێرین ماوەیان هەیە، وە ئەوانەی دەیانەوێت ڕاستی بناسن بەڵگەیەکی زۆریان لەبەر دەستدایە کە باوەڕیانی لە سەر دامەزرێنن. KB 79.2

    بیری تەنگی ئێمە هەرگیز ناتوانێت بەتەواوی پەی بەدەروونی کارە لەبن نەهاتووەنەی خودا بەرێت و تێیان بگات، چونکە نهێنیەکانی دەوری خودا هۆش ترین و زیرەک ترین زانا سەرسوڕما و دەکات، “ئایا دەتوانی بە قوڵایی خودا بگەیت؟ یا سەرچاوەی لە بن نەهاتووی توانای بدۆزیتەوە؟ ئەو لە ئاسمان بڵندترە چی دەتوانیت بکەیت؟ لە دۆزەخ قووڵ تر چی دەتوانیت فێر بیت؟” (ئەیوب ١١: ٨، ٧).KB 79.3

    پێغەمبەر پۆڵس بە سەرسوڕمانەوە هاواری کرد “ئای چەند قووڵە دەوڵەمەندی و دانایی و زانیاری خودا! هەروەها چەند دوورە پشکنینی حکومەکانی و تێ گەیشتنی ڕێگاکانی!” (رۆما ١١: ٢٣) هەرچەندە “هەروەها تاریکی دەورەی داوە، بەڵام ڕاستی و دادپەروەریەە پایەی تەختی” (سروود ٩٧: ٢)، ئێمە دەتوانین ڕەفتارەکانی تێبگەین. وە خۆشەویستی هەمیشەیی و یەکگرتوو لەگەڵ هێزی بێ پایانی تێدا دەبینین. هەروەها ئێمە دەتوانین لەمەبەستەکانی بگەین، پێویستە باوەڕ بە خۆشەویستیی ئەو بکەین و پشت بەهێز و توانای ببەستین. KB 80.1

    ووتەی خودا، وەک سیفاتی ئیلاهی خۆی، نهێنی ڕازی وەهای تێدایە کە هەرگیز ناکرێ بیر و هۆشی سنوورداری ئێمە بە تەواوی لێی تێبگات. هاتنی گوناه بۆ جیهان، بەرجەستەکردنی مەسیح، زیندوو بوونەوە، هەڵسانەوە، وە گەلێک بابەتی دی کە لە پەرتوکی پیرۆزدا باسکراون، کە قوڵترن لە وەی بیری مرۆڤ ڕوونیان بکاتەوە یان بە تواوی تێیان بگات. بەڵام کە ئێمە ناتوانین لە نهێنیەکانی هێزی کردگار تێبگەین ئەمە بەڵگە و بیانونین بۆ گومان لە سەر ووتەکانی خودا. ئێمە لە سروشتی جیهاندا دەورە دراوین بە نهێنی زۆر کە تێیان ناگەین. شارەزاترین فەیلەسووف لاوازە لە شیکردنەوەی بنج و بناوانی سادەترین شێوەی ژیان. بە هەرلایەکدا بڕۆین نهێنی دەبینین کە لە سەرووی لێکدانەوەی ئێمەیە، ئایا دەبێ ئێمە سەرسوڕماوبین لە وەی کە لە جیهانی گیانیدا گەڵێک ڕاز و نهێنی هەن کە تێیان ناگەین؟ گیر و گرفتەکە لە بیری تەسک و کورت بینی مۆرڤدایە، خودا لە پەرتووکی پیرۆزدا بە ئەندازەی پێویست بەڵگەی داوە لە سەر ڕەوشتی ئیلاهییان. نابێ ئێمە گومان لە ووتەکانی خودا بکەین لەبەر ئەوەی ناتوانین بە تەواوی لە نهێنیەکانی دروستکەرمان تێبگەین. KB 80.2

    پێغەمبەر پەترۆس لە پەرتووکی پیرۆزدا دەڵی “هەندێک شت هەن کە تێگەیشتن لێیان سەختە، خەڵکی نەزان و ڕاڕا، دەستی تێوەردەدەن و دەیگۆڕن... بۆ لە ناوچوونی خۆیان” (٢ پەترۆس ٣: ١٦). قورسی و زەحمەت لێتێنەگەیشتن لە پەرتووکی پیرۆز بۆتە بیانووی دەستی بێ بڕواکان لە دژایەتی پەڕتووکی پیرۆز، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمانە بەڵگەیەکی بە هێزی سروشتی ئاسمانی دیاری دەکەن، ئەگەر پەڕتوکی پیرۆزی ئاسمانی خاڵی بێت؛ لە هەواڵی سروشتی سەرسوڕهێنەری خودا، لە هەر شتێک کە زەحمەتە تێی بگەین، وە ئەگەر ئەقڵی ناتەواو و لاوازی مرۆڤ پەی بەشکۆ و مەزی ئەو بەرێت، ئەو خاڵی بوونە بەڵگەی نەبوونی دەستی خودایە تێیدا. شکۆ و مەزنی و نهێنیەکان لە پەرتوکی پیرۆزدا کە هەن بەڵگە و شایەتی ئەوە دەدەن کە ووتەی خودایە بەوەش باوەڕ و ئیمانی پێ زیاد دەبێت. KB 81.1

    پەڕتووکی پیرۆز بە شێوەیەکی تەواو سادە و گونجاو ڕاستی بۆ پێداویستی و ئارەزووەکانی مرۆڤ دەردەخات، کە زانایان و ڕۆشنبیرانی پێ سەرسام دەبن، کە بە نەخوێندەوار و سادەترین کەس توانا دەبەخشێ تا ڕێگەی ڕزگاری بە ڕوونی ببینێت و بناسێ، لەگەڵ ئەوەدا ئەم ڕاستیانە کە پەڕتووکی پیرۆز بە سادەیی ئاشکرایان دەکات، هەندێ بابەتیشی تێدا هەیە ئەوەندە بەرز و بەربڵاوو بێ سنوورن کە لە سەروو هێزی تێگەیشتنی سنوورداری مرۆڤەوەیە، ئێمە تەنها وەک ووتەی خودا پەسەندی دەکەین. ڕزگاربوون و کڕینەوە بۆ ئێمە بە جۆرێک ئاشکرا بووە کەهەر گیانێک بە ئاسانی بتوانێ ئەو هەنگاوانە ببینێ کە دەبێ هەڵیان بهێنێ بۆ تۆبەکردن لای خودا وە باوەڕڕ بە خوداوەندمان عیسای مەسیح کە بەهۆی ئەوەوە ڕزگارمان دەبێ. وە لەگەڵ ئەوەشدا لە پشت ئەم ڕاستییانەوە کە بە ئاسانی تێیدەگەین هەندێک ڕازاو نهێنی هەن کە مەزنی خودایان تێدا پەنهانە، ڕاز و نهێنییەک، کە سەر لە ئاقڵانە دەشێوێنی لێی دەکۆڵنەوە. هەروەها بەرەکەت و ڕەحمەتیش دەبەخشێ بەو دڵسۆزانەی کە بەڕێز و باوەڕەوە دوای ڕاستی کەوتوون. مرۆڤ هەتا زیادتر لە پەتڕتووکی پیرۆز بکۆڵیتەوە، پتر باوەڕ بەوە دەهێنین کە ووتەی خودای زیندووە. KB 81.2

    بۆ زانین ودانپێدانان بەوەی کە ئێمە ناتوانین بە تەواوی لە ڕاستیە مەزنەکانی پەڕتووکی پیرۆز تێ بگەین تەنها ئەوەیە کە ئەقڵیکی سنووردار لە توانایدا نییە لە بیروڕای ئەقڵێکی بێ سنوور بگات؛ یانی مرۆڤ بە ئەقڵ و تێگەشتنێکی سنووردارەوە ناتوانێ لە بیر و بۆ چوونی ئەقڵێکی بێ سنوری لە ڕادەبەدەری خودا بگات. KB 82.1

    گومانداران و بێ ئیمانان ووتەی پیرۆزی خودا ڕەتدەکەنەوە چونکە ناتوانن پەی بەبنج و بناوانی گشت ڕەزەکانی بەرن، وە هەموو ئەوانەی کە دەڵێن بڕوایان بە پەڕتووکی پیرۆز هەیە لەم مەترسییە بە دوورن، پێغمبەر پۆڵس دەڵێ “ئەی برایان، باش ئاگاداری خۆتان بن، تا دڵی کەستان بێ باوەڕ و بەد نەبێ، ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی لە خودای زیندوو هەڵگەڕێنەوە” (عیبرانیەکان ٣: ١٢)، ڕاست و دروست ئەوەیە کە دەستوورەکانی ووتەی خودا بەوردی بخوێنینەوە، وە لە هەموو شتێک بکۆڵینەوە “تاقووڵایی خودا” وەک لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە (١ کۆرنسۆس ٢: ١٠)، چونکە “شتە نهێنیەکان هی خودایە، وەشتە ئاشکراکان هی ئێمەیە” (تەسنیە ٢٩: ٢٩)، بەڵام کاری شەیتان ڕێ لێونکردنی توانای ئەقڵ و بیرە، ئەوانەی کە ناتوانن پەی بە ڕاستی پەڕتووکی پیرۆز بەرن وە بابەتەکانی لێکبدەنەوە و ڕازیان بکات، هەست بە بێزاری و سەرنەکەوتن دەکەن، بڕی لە خۆیان بایی دەبن، دانیش بە خۆیاندا ناگرن تا خودا ڕاستییان بۆ دەربخات، وادەزانن تەنها دانایی مرۆڤ بەسە بۆ تێگەیشتنی پەرتووکی پیرۆز، وە سەر کەوتوو نابن لەمەبەستەکەیاندا، لەبەر ئەوە دەست دەکەن بە ڕەتکردنەوەی فەرمانڕەوایی خودا.زۆر لە و تیۆری و بۆچوونانەی کە دەڵێن لە پەڕتووکی پیرۆز وەرگیراون مەبەستیان دروستکردنی گومان و سەرلێشێوانی خەڵکە، لە ڕاستیدا هیچ پەیوەندیەکی بە ووتەکانی خوداوە نییە و بە تەواوی هەڵگەڕانەوەیە لە ووتەو فەرمانەکانی خودا، ئەمانە دەستکرد و لێکدانەوەی هەڵەن لە لایەن مرۆڤەوە، لە ووتەی ڕاستی خودا بێ بەرن. KB 82.2

    ئەگەر دروست کراوانی خودا بیان توانیبا تێگەیشتنی تەواو لە سەر خودای دروستکەریان هەموو کار و کردارەکانی بە دەست بێنن، ئەوسا دەگەیشتنە پلەی هەرە بەرزی پێشکەوتن و زانیاری کە ئیتر ماوەیان بۆ نەدەما کە زیادتر ڕاستی بدۆزنەوە، لەگەڵ زانست و زانیاریدا گەورەببن، وە لە ڕووی ئەقڵ و گیانەوە گەشە بکەن. خودا ئیتر لە گەورەیی و مەزنی دەکەت، وە مرۆڤ لە پێشکەوتن و دانایی و پێگەشتن دەوەستا . با سوپاسی خودا بکەین بەم جۆرە نەبوو . خودا بێ سنوورە؛ “تەواوی گەنجینەی ئەقڵ و زانیاری هەیە” (کۆڵۆس ٢: ٣)، وە مرۆڤ ئەگەر هەموو ژیانی لە لێکۆڵینەوەدا بە سەر بەرێت هەرگیز ناتوانێ گەنجی دانایی و توانا و چاکی خودا بدۆزێتەوە. KB 83.1

    خودا دەیەوێت لەم ژیانەدا ڕاستی ووتەکانی بۆ ئێمە ئاشکرابێت، وە تەنها ڕێگا بۆ تێگەشتن لە ڕاستی ووتەکانی ڕووناکی ڕووناک کردنەوەی ئەو گیانەیە کە ووتەی خودا بە هۆیەوە درا، چونکە “کاروباری خودا هیچ کەس نایزانێ جگە لە گیانی خودا و گیان لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە تا قووڵایی خودا” (١ کۆرنسۆس ٢: ١١، ١٠)، وە بەڵێنی ڕزگارکەر بۆ شاگردەکانی ئەمەبوو“کەی ئەو، گیانی ڕاستی هات، ئێوە ڕێنوێنی دەکات تەواوێ ڕاستییەکان... چونکە ئەو لەمنەوە پێی دەگا، وە پیشانی ئێوەی دەدات.” (یۆحەننا ١٦: ١٣، ١٤).KB 83.2

    خودا حەز دەکات مرۆڤ مەەشق لە سەر لێکۆڵینەوە و پێشبینی توانای ئەقڵی بکات، وە هیچ خوێدنەوەیەک وەک خویندنەوەی ووتەکانی خودا ئەقڵ بەهێز ناکات و ڕادەی بیرکردنەوەی زیاد ناکات . هەروەها ئێمە دەبێ بە وریاییەوە ڕادەی ئەقڵ و بیرکردنەوەمان بە هێز بکەین، چونکە مەترسی هەیە لە سەر لاوازی ئەقڵمان کەدەبێتە هۆی لاوازی و کەم و کوڕی سروشتی مرۆڤیمان . ئەگەر ئێمە بمانەوێ تێگەشتنی ڕوونمان لە سەر پەڕتووکی پیرۆز هەبێت، پێویستە سادەیی و بڕوای منداڵێکمان هەبێت بۆ خوێندنەوە و فێربوون، وە داوای یارمەتی گیانی پیرۆز بکەین. هەستکردنمان بە هێز و دانایی خودا، و بکەم توانایی خۆمان، بۆ تێگەیشتن لە گەورەیی خودا، تا گیانی ڕازیبوونمان پێ ببەخشێ، وە دەبێ ئێمە ووتەی ئەو بە سەنگین و ڕێزی پیرۆزەوە بکەینەوە، هەروەک چۆن دەچێنە پێش دەمی خودا. کاتێک پەڕتووکی پیرۆز دەخوێنینەوە، ئەقڵ دەبێ دان بەوەدا بنێ کە دەسەڵاتێکی بەرزتر و گەورەتر لە خۆی هەیە، وە ئەقڵ و دڵ پێویستە بۆ خودای نەمر و هەمیشەیی سەر دانەوێننKB 83.3

    گەلێ شت وادەردەکەون کە سەختن یان تاریک و لێڵن، خودا سادە و ئاسان و ڕوونیان دەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تێی بگەن. بەڵام بێ یارمەتی و ڕێ نوێنی گیانی پیرۆز، ئێمە هەمیشە لەبەر دەم ئەو مەترسییە داین، کە پەڕتووکی پیرۆز بە چەوتی لێک بدەینەوە یان بە هەڵە وەریبگرین. زۆر کەس پەڕتووکی پیرۆز دەخویننەوە بەڵام نەک هەر سوودی لێ وەرناگرن بەڵکو زیانیشیان پێدەگات کاتێک کە ووتەی خودا بێ دووعا و نوێژ دەکەنەوە و دەخوێننەوە. ئەگەر هەست و سۆز و بیر و هۆش بەرەو لای خودا نەچێت، وە لەگەڵ وردەی خودا دا نەسازێ، گومان ئەقڵ و هۆش دەپێکی، دوو دڵی و ڕاڕایی دروست دەکات. شەیتان دەست بەسەر ئەقڵ و هۆشدا دەگرێ و لێکدانەوەی چەوت دەخاتە دڵەوە. هەرکات مرۆڤ بە قسە و کردەوە داوا نەکات کە لە هارمۆنیدا بێت لەگەڵ خودا هەرچەند زاناش بێ ئامادەیە بۆ هەڵە کردن لە تێگەشتنی پرتوکی پرۆزدا، وە ڕوونکردنەوەکانی ناتوانێ جێی باوەڕبێ. ئەو کاسانەی کە بە دوای دۆزینەوەی ناکۆکیدا دەگەڕێن لە پەڕتووکی پیرۆزدا، وەدیدی گیانی یان نی یە، و بە چاوێکی کەشەوە تێی دەڕوانن، لە سادەترین و ئاسانترین ئایەت دا چەندین گومان و بێ باوەڕی دەبینن. KB 84.1

    هۆی سەرەکی گومان و دوو دڵی هەرچەندە پەنهان بکرێ و داپۆشرێ هەر بەرەو گوناه دەچێ. گوناهکەر دۆستی دەستوروکان و ڕێ نوێنیەکانی خودا نییە، نایەوێ گوێرایەڵی بێت بۆ خواستەکانی و ئامادەیە لە سوڵتانەکەی گومان بکات. لە پێناوی ئەوەی بگەین بە ڕاستی، پێویستە حەزی ڕاستگۆ و دڵسۆزانەمان هەبێت بۆ ناسینی ڕاستی، وە لە دڵەوە ئارەزوومان هەبێ بۆ گوێڕایەڵی. هەموو ئەوانەی کە بەم گیانەوە دێن بۆ خوێندنەوەی پەڕتووکی پیرۆز بەڵگەی فراوان دەدۆزنەوە کە ئەمە ووتەی خودایە، وە بە ناسینی ڕاستیەکانی تێگەیشتنێکی وایان دەست دەکەوێت کە یارمەتیان بدات بۆ ڕزگاری. KB 84.2

    مەسیح فەرموویەتی “ئەگەر هەر کەسێک بخوازێ بە پێی فەرموودەکانی خودا کاربکات، دەستور فێر دەبێ” (یۆحەننا ٧: ١٧)، لە جیاتی پرسیار و رەخنەگرتن سەبارەت بەوەی کە نایزانیت سەرنجی ئەو ڕووناکیە بدە کە هەر ئێستا بە سەر سەرتەوە دەدرەوشێتەوە، تۆ ڕووناکیەکی گەورەتری لێ وەردەگری. بە هەر فەرمانێک هەستە کە بەهۆی نیعمەتی مەسیحەوە بۆ تۆ ڕوون بۆتەوە، ئەمە توانایەک لە تۆدا دروست دەکات لە وە بگەیت کە گومانت لە سەری هەیە و کارەکەت ئەنجام دەدەی. KB 84.3

    بەڵگەیەک کە بۆ گشت کەس ئاشکرایە (خوێندنەوار ترین و نەخوێندەوار ترین کەس) بەڵگەی تاقی کردنەوەیە، خودا بانگمان دەکات بۆ تاقی کردنەوەی ڕاستی ووتەکانی و دروستی پەیمانەکانی ، دەفەرموێ “بچێژن و ببینن کە خودا چەند چاکە” (سروود ٣٤: ٨٠)، لە جیاتی ئەوەی پشت بە قسەی خەڵکی تر ببەستین، با خۆمان بی چێژین و ڕاستی ووتەکانی بزانین “داوا بکەن وەریدەگرن” (یۆحەننا ١٦: ٢٤)، پەیمانەکانی هەر دێنەدی کە هیچ کات نەکەوتوون و هەرگیز ناکەون. کاتێک کە لە عیسا نزیک دەبینەوە خۆشەویستی ئەو شادمان دەکات ، لەبەر دەم ئەودا تاریکی و گومانمان دەڕەوێنەوە و نامێنن. KB 85.1

    پێغەمبەر پۆڵس دەڵێ “خودا ئێمەی لە دەسەڵاتی تاریکی ڕزگار کرد، وە ئێمەی بۆ پادشاهێتی ڕۆڵەی خۆشەویستی گواستەوە.” (کۆڵۆس ١:١٣)، وە هەرکەس لەمردنەوە تێپەڕیوە بۆ ژیان “دەیسەلمێنێت کەوا خودا ڕاستە” (یۆحەننا ٣: ٣٣)، وە دەتوانێ گەواهی بدات و بڵی “یارمەتیم ویست لە مەسیح دا دۆزیمەوە، پێداویستەکانمی بۆ هێنانەدی و برسییەتی دەروونمی تێرکرد، وە ئێستا پەڕتووکی پیرۆز بۆ من ئاشکرابوونی عیسای مەسیحە. ئەگەر لە من بپرسی: بۆچی باوەڕت بە عیسا هێنا؟ لە وەڵامدا دەڵێم چونکە ئەو بۆ من ڕزگارکەری ئاسمانییە، یان بۆچی بە پەڕتووکی پیرۆز باوەڕ دەکەی؟ دەڵێم لەبەر ئەوەی لەودا دەنگی خودام دۆزییەوە بۆ دەروونم” بەم جۆرە لە دڵ و دەروونمدا گەواهێک دروستدەبێ کە پەڕتووکی پیرۆز ڕاستە، وە مەسیح ڕۆڵەی خودایە، دەزانین کە ئێمە دوای ئەفسانەی دەستکرد نەکوتووین. KB 85.2

    پەترۆس برادەرەکانی هاندەدا کە “کە گەشە بکەن لە بەرەکەت ناسینی خوداوەند و ڕزگارکەرمان عیسای مەسیح” (٢ پەترۆس ٣: ١٨). کاتێک خەڵکی خودا لە نیعمەتدا گەورە دەبن، هەمیشە تێگەیشتنێکی ڕوونیار دەست دەکەوێت لە ووتەکانی خودا، وە ڕووناکییەکی تازە و جوان دەبینن لە ڕاستی دەمێنێتەوە تا کۆتای. هەروەک دانایەک دەڵێ “ڕێگای کاری ڕاستان وەک ڕووناکی خۆرە لە گزنگدا، ڕووناکیەکەی هاتا دێت زیاد دەکات بۆ ڕۆژێکی تەواو.” (پەند ٤: ١٨). KB 85.3

    بەهۆی ئیمانەوە ئێمە دەتوانین بڕوانینە ڕۆژی لێپرسینەوە، وپەیمانەکانی خودا جێ بەجێ بکەین بۆ گەشە کردنی ئەقڵ، یە کگرتنی توانای مرۆڤ لەگەڵ ئاسمان، وە پەیوەندی کردنی ڕاستەوخۆی هەموو هێزێک گیانی لەگەڵ سەرچاوەی ڕووناکی. دەتوانین شاد و خۆشحاڵ بین بەوەی کە هەموو ئەو شتانەی دەبوونە هۆی گومان و سەر لێشێوانمان سەبارەت بە تەنگەوەهاتن و یارماتی خودا بۆمان ئاشکراو ڕوون دەبێتەوە، وە ئەو شتانەی کە سەختە بۆ ئەوەی لێیان تێ بگەین بۆمان ڕوون دەبنەوە، وە ئەو شتانەی کە ئەقڵی سنوورداری ئێمە دەریدەخست لە سەر ڵێشوان و بەرهەمی ناتەواو، ئێمە لە تەواوترین و جوانترین هاڕمۆنیدا دەیبینین “ئێستا ئێمە لە ئاوێنەیەکی تاریکدا سەیر دەکەین، بەڵام دوایی ڕوو بەڕووی دەبینەوە. من ئێستا هەندێک دەیناسم، بەڵام دوایی بە تەواوی خوداوەند دەناسم، هەر وەک ئەو بە تەواوی من دەناسێت.” (١ کۆرنسۆس ١٣: ١٢). KB 86.1

    Larger font
    Smaller font
    Copy
    Print
    Contents